لەڕێگەی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕینەوە فەرمانبەرێكی کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت لەزانكۆی راپەڕین بەناوی "ئەیوب عبداللە حسن"، زەمالەیەک بۆ خوێندنی باڵا-ماستەر لەزانکۆی کوردستان، شاری سنە لەوڵاتی ئێران بەدەستدەهێنێت.
بەڕێز (ئەیوب عبداللە حسن) یەکێکە لەفەرمانبەرە سەرکەوت و چالاکەکانی زانکۆمان، لەسەرەتای ساڵی نوێی خوێندن، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی زانکۆی ڕاپەڕین (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) بەگفتوگۆكردن لەگەڵ بەڕێز (ئەیوب عبداللە) بەپێویستی زانیوە کە داوای زەمالەی بۆ بکات لەزانکۆی کوردستان.
لێرەوە زانکۆی ڕاپەڕین نامەی پێزانین ئاڕاستە سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەشاری سنە دەکات بۆ پالپشتیکردنی یەکێک لەکاندیدەکانی قۆناغی خوێندنی باڵا-ماستەر، كە لەئێستادا ناوبراو لەبەشی (ئەندازیاری کۆمپیوتەر-سۆفتوێر) بەردەوامی بەخوێندنەکەی دەدات.
سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پاڵپشتی تەواوی تواناو توانستە جیاوازەکان بۆ بەرەوپێشبردنی زانکۆمان دەکات، بەڕێز (ئەیوب عبداللە) خاوەن تواناو دۆخی تایبەتە لەبەرئەوە زانکۆ پاڵپشتی تەواو بۆ خوێندنەکەی دەکات.