University of Raparin Logo

وێرکشۆپێک بۆ پزیشکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە یاساناسان و پزیشکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەشی یاسا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکی بەناونیشانی " ماف و بەرپرسیارێتی پزیشکان لە ژێر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکاندا" ڕێکخست.

سەرەتای چالاکییەکە، بە نواندنی وەفا بۆ گیانی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد، دواتر وتاری بەشی یاسا لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د ابراهیم صالح بەرزنجی) سەرۆکی بەش پێشکەشکرا.
پانێڵی یەکەم لەلایەن د. ڕۆژگار احمد محمود بەڕێوە برا، تیایدا تەوەرێک بەناونیشانی "بەرپرسیارێتی شارستانی پزیشک لە یاسای عێراقیدا" لەلایەن پ.ی.د. سەنگەر علی رسول پێشکەشکرا .
هەروەک پانێلی دووەمی چالاکییەکە لەلایەن م.هێمن حمدامین ابراهیم بەڕێوەبرا، کە تیایدا م.هیوا محمود عبداللە تەوەرێکی بەناونیشانی "مافەکانی نەخۆش و بەرپرسیاری تاوانکاری پزیشکان و پاراستنیان" پێشکەشکرد.
لەهەردوو پانێڵەکەدا ئامادەبووان بەسەرنج و تێبینی و پرسیارەکانیان لەسەر تەوەرەکان بەشداریان کرد.
جێی ئاماژەیە، ئامانجی سەرەکی ئەم چالاکییە زانستییە ئاشناکردنی پزیشکان بوو بە ماف و ئەرکەکانیان و دۆخەکانی بەرپرسیاربوونی یاساییان.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، چەند ڕاسپاردەیەک گەڵاڵە کران بەمەبەستی کاراکردنی دەقە یاساییە بەرکارەکان و  پڕکردنەوەی کەلێنە یاساییەکان لەم بوارانەدا، بڕیاریشە گشت ڕاسپاردەکان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێن .