ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری ٣٠ی تشرینی دووەمی٢٠٢٢، بەڕێز (پ.د.ئەنتۆنیۆ مۆرۆن) بەڕێوەبەری پڕۆژەی (Teacher MoD)لە زانکۆی پاڤیا لە وڵاتی ئیتاڵیا بە هاوڕێیەتی بەڕێز (پ.د. ڕەند محمودی) بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆی دهۆک سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینی کرد و لەلایەن بەڕێز (پ. ی. د پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕێن پێشوازی لێکرا.
لە کۆبونەوەی نێوانیاندا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیدان بە کاری زانستی هاوبەش و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ کردەوە .
دواتریش (پ.د.ئەنتۆنیو مۆرۆن) لەگەڵ بەڕێزان ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و سەرۆک بەشەکانی زانکۆ کۆبوەوە، بە مەبەستی باسکردنی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی (Teacher MoD)، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان پێنج زانکۆی هەریمی کوردستان و چوار زانکۆی ئەوروپییە و ئامانج لێی باشترکردنی پڕۆگرامی خوێندنە لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆ بەشداربووەکان .