مامۆستایەكی كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان لەزانكۆی راپەڕین توێژینەوەیەكی دەربارەی لێکدانی سێ جۆر باڵندەی هەوێردەی کوردی لەگۆڤارێكی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە.
مامۆستا كەریم مولود حمد مامۆستا لەبەشی سامانی ئاژەڵی لەكۆلێژی زانستە ئەندازیارییەكان لەزانكۆی راپەڕین تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی دەربارەی لێكدانی سێ جۆر باڵندەی هەوێردەی كوردی و دەرخستنی كاریگەرییەكانی ئەم لێكدانانە لەسەر بەرهەمی هێلكەو گۆشتی ئەم باڵندەیە لەتوێژینەوەكە خراونەتەروو كە لەگۆڤاری (Euphrates Journal of Agriculture Science) بڵاوكراوەتەوە.
كلیك لەم بەستەرە بكە بۆ بینینی توێژینەوەكە:
https://www.iasj.net/iasj/article/253419