زەمالەی پەرەپێدانی سەرکردە دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ سەرکردەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنان لە بوارەکانی:
بەشداریی مەدەنی، دەسپێشخەری کۆمەڵایەتی و سەرکردایەتی
(civic engagement, social entrepreneurship, leadership)
سەرکردە تازەپێگەیشتوەکان لەڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە بەشداری هەلی بەشداریکردنیان دەبێت لە بەرنامەیەکی 5 قۆناغی و 12 مانگیدا بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی داهێنەرانە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان لە کۆمەڵگەکاندا.
پێویستە داواکار خاوەنی شارەزایی تەواو بیت لە نوسین و قسەکردن بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی بۆ تراکی ئینگلیزی. بەشداربووە سەرکەوتووەکانی ئەم تراکە، گەشتێکی سێ هەفتەیی ئەنجام دەدەن بۆ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
پێویستە داواکار خاوەنی شارەزایی تەواو بیت لە نوسین و قسەکردن بە زمانی عەرەبی بۆ تراکی عەرەبی. بەشداربووە سەرکەوتووەکانی ئەم تراکە، گەشتێکی سێ هەفتەیی ئەنجام دەدەن بۆ وڵاتی تونس.
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەش ردنی داواکاری: ١٦/١/٢٠٢٣
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردنی داواکاری:
https://ldf.secure-platform.com/a?fbclid=IwAR37P1xBshkMiiGcCYUKOAj_MJBFWMvEm_r30VMErN6Rki0d2DsR5y6UMqw