University of Raparin Logo

چەند خوێندكارێكی زانكۆی راپەڕین بڕوانامەی خولی راهێنانی تواناكانیان لەئاسیا سێڵ پێبەخشرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ژمارەیەك خوێندكاری زانكۆی راپەڕین، لەرێورەسمێكدا لەشاری سلێمانی بەبەشداری یاریدە‌دە‌ری سە‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا (د.ھە‌ژار قادر) و بە‌رێوە‌بە‌ری سە‌نتە‌ری گە‌شە‌پێدان بۆ كار (م.رێبین حمە‌ اسماعیل) مە‌راسیمی بە‌خشینی بروانامە‌ی كۆتایی خولی راھێنانی تواناكانی ئاسیا سێڵ لە‌شاری سلێمانی لەرۆژی 8ی كانونی یەكەمی 2022دا ئە‌مجامدرا،

لەمەراسیمەكەدا ژمارە‌یە‌كی بە‌رچاو لە‌خوێندكارانی ھە‌ردوو بە‌شی زانستی كۆمپیوتە‌رو بە‌شی ئایتی زانكۆكانی ھە‌رێمی كوردستان بە‌شداربون، جێگە‌ی خۆیە‌تی رۆلی كە‌رتی تایبە‌ت بەرزبنرخێنرێت لە‌ھاوكاری كردنی خوێندكارانمان بە‌رە‌خساندنی دە‌رفە‌تی لە‌م شێوە‌یە‌ كە‌ زیاتر خوێندكاران ھاندە‌دەن گرنگی زیاتر بە‌تواناكانیان بدە‌ن و خۆیان بگونجێنن لە‌گە‌ڵ بازاری كاری ئێستا لە‌ھە‌رێمی كوردستاندا.