ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لەزانکۆی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین سیمینارێکی زانستی دەربارەی (بەکارهێنانی غازی شل و کۆنترۆڵکردنی مەترسیەکانی) ڕێکخست.
سیمینارەکە بەئامادەبونی بەڕێز (عمید/ کـاوە خـدر خـۆشناو ) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لەمامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچو.
لەسیمینارەکەدا، گرنگی بابەتەکەو چۆنێتی بەکارهێنانی غازی شل و شێوازی کۆنترۆڵکردنی مەترسییەکانی بۆ ئامادەبوان خرایەڕوو، هەروەک چهندین رێنمایی بۆ رێگریكردن لهروداوی نهخوازراو و تەکنیکی زانستی لەبەکارهێنان و خۆپاراستن لەمەترسییەکانی غازی شل بۆ خوێندکارانی زانکۆ باسکران.