مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین تازەترین دوو كتێبی خۆی لەبواری فەلسەفەدا چاپ و بڵاوكردنەوە.
پڕۆفیسۆر دكتۆر حسن حسين صديق مامۆستا لەبەشی فەلسەفە لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بەپێگەی ئەلیكترۆنی زانكۆی راپەڕینی راگەیاند كە کتێبی چەمکی شۆرش و لۆجیکی پەرەسەندنی زانستی. باس لەچونیەتی دروستبونی زانست دەکات و چونیەتی پەرەسەندن و پێشکەوتنی زانستی دەکات لەژێر ناوی شورشی زانستی، هەروەها پرسەکانی زانینی زانستی و کۆمەڵگای زانستی و رۆڵی میتافیزیک لەپەرەسەندنی زانست و تیۆری زانستی دەکات و ئەو قۆناخانەی تیایدا زانست رووبەرووی گرفت و قەیران دەبێتەوەو چونیەتی چارەسەرکردن و دەربازبون لەقەیرانە زانستیەکان.
ئەوەشی رونكردەوە كە کتێبی مرۆڤ و گرفتە فەلسەفیەکانی سەردەم، باس لەچەندین گرفت دەکات کە مرۆڤ لەگەڵ دەرکەوتنی و تا ئێستا توشی بوە، لەوانە گرفتی ئازادی و ئاشتی و جەنگ و خێزان و دەوڵەت و دیمۆکراسی و جەبر و ئاین و عيلمانيەت و پەیمانی کۆمەڵایەتی.