پەرتوكی بنەما گشتیەكانی جوگرافیای شار كە هەوڵێكە بۆ فێرخوازانی بەشی جوگرافیا و كۆمەڵناسی و ئابوریناسی و هەموو ئەو فێرخوازانەی ئارەزوویان لەزانستی شار و توێژینەوە شارنشینیەكانە، كە نمونەیەكی ڕاستی جیهان پیشاندەدات. كە لەلایەن سێ پسپۆڕی جوگرافی وەرگێڕانی بۆ كراوە: ئەوانیش: پ.ی.د. بێستون احمد حسێن و پ.ی.د. فاطمە قادر مصطفی و محمد عمر حسێن.
ئەم پەرتوكە لەهەشت بەش پێكدێت، كە ئاماژە بەبابەتی شارو پێشكەوتن و شوێن و پێگەو چالاكیە ئابووریەكان و گرفتەكان دەكات. نوسەران هەوڵیان داوە سوود لەتوێژینەوەكان وەربگرن بۆ شارەزابوونی جوگرافیناسان لەشارەكانی جیهان، و هەروەها هەندێ لەتوێژینەوە ئابووری و كۆمەڵایەتیەكان كەوا سەرچاوەی زانیاری سەرەكین لەجوگرافیای شار.
كتێبی بنەما گشتیەكانی جوگرافیای شار، لەلایەن نوسەران: عبد علی الخفاف و محمد صالح المرسومی و محمد احمد عقلە المومنی نوسراوە، بۆ ئەوەی فێرخوازانی جوگرافیا زیاتر ئاشنایی ئەو بنەمایانە ببن كە پەیوەستن بەجوگرافیایی شار، و ناوەرۆكی بابەتەكان، بەپێی پەرتوكە وەرگێڕاوەكەیە، كە لە هەشت بەش پێكدێت.