University of Raparin Logo

پێشبڕکێی زانستی نێوان خوێندکارانی کۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. هەژار قادر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، سەنتەری گەشەپێدانی کار بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاگەیاندن و چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین و بە سپۆنسەری دامەزراوەی پەروەردەیی فام لە شاری ڕانیە، لە چوارچێوەی پرۆژەی یانەکان (Club Projects) پێشبڕکێی زانستی لە یانەی (هەگبەی زانیاری) لەنێوان خوێندکارانی هەردوو کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ ڕێکخست .

چالاکییەکە، بە وتاری بەڕێز (د. هەژار قادر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا دەستیپێکرد، تیایدا وێڕای سوپاسی ئامادەبووان و خوێندکارانی بەشداربوو، دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی چالاکییەکە کرد، هەروەک ڕێکخستنی چالاکی زانستی و مەعریفی جیاواز لە ژینگەی کڵاس بۆ خوێندکاران بە گرنگزانی.
پاشان پێشبڕکێکە بە شێوازی پرسیار و وەڵام لەنێوان خوێندکارانی هەروو کۆلێژ بەڕێوەچوو، دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزی مەعریفی لەلایەن خوێندکارانی کۆلێژەکانەوە و ئاراستەکردنی چەندین پرسیاری زانستی و فیکری لەلایەن دەستەی دادوەرانی پێشبڕکێ، خوێندکارانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت توانیان کارامەیی و ئاستی مەعریفی خۆیان بسەلمێنن ئەنجامی پێشبڕکێکە ببەنەوە.
ئامانج لە پرۆژەی یانەکان، گەشەپێدانی زیاترە بە توانای مەعریفی و کارامەیی و لێهاتووییەکانی خوێندکارانی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ لە ژینگەی دەرەوەی کڵاسدا.