مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی لەگۆڤارێكی نێودەوڵةتی دەربارەی بەكارهێنانی داتا جوگرافیەكان بۆ هەڵسەنگاندنی بنەما گەشتوگوزاریە ژینگەییەكان لەهەرێمی كوردستانی عێراق بڵاوكردەوە.
محمد وتمان محمد، مامۆستا لەبەشی جوگرافیا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی ڕاپەڕین، بەهاوبەشی لەگەڵ چەند توێژەرێكی دیكە، تازەترین توێژینەوەی خۆیان لەگۆڤاری (geojournal) دەربارەی (بەكارهێنانی داتا جوگرافیەكان بۆ هەڵسەنگاندنی بنەما گەشتوگوزاریە ژینگەییەكان لەهەرێمی كوردستانی عێراق) بڵاوكردەوە.
گۆڤاری (geojournal) لەلایەن دامەزراوەی سپیرینگەر چاپ و بڵاودەبێتەوەو لەچارەگی دوەمی گۆڤارەكانی سیماگۆدایە، و لەدامەزراوە زانستیە نێودەوڵەتییەكانی كلاریڤەیت و سكۆپەس ئیندێكس كراوە.