مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین لەوڵاتی هندستان بەشداری خولێكی راهێنانی بەرێگەی سکۆلەرشیپی ئای تێک (ITEC)ەوە كرد.
ئەبوبەكر وسو مامۆستای یاریدەدەر لەزانكۆی راپەڕین، بەشداریکرد لەخولی راهێنانی (Best Practices in Power Distribution Sector) لە شاری حەیدەر ئاباد بۆ ماوەی ( ٢٥) ڕۆژ لەبەرواری ( ١٤/١١/٢٠٢٢ بۆ ٩/١٢/٢٠٢٢).
کۆرسەکە لەلایەن دامەزراوەی
( REC Institute Of Power Management & Training (RECIPMT), Hyderabad ) ەوە بەڕێوەچو لەژێر چاودێری وەزارەتی دەرەوەی ھیندستان.
پڕۆگرامە چەندین بابەتی زانستی و ئەندازیاری و پێنج گەشتی مەیدانی بۆ پڕۆژەو دامەزراوەکانی کۆنتڕۆڵی کارەبا و وێسگەکانی گۆڕین و بەرهەمهێنانی کارەبا لەوڵاتی ھیندستان لەخۆگرتبو، بەبەشداری ٢٠ بەشداربو لە ١٢ وڵاتی جیاواز.
لەچوارچێوەی پڕۆگرامەکەدا ( م.ی ابوبکر وسو محمد) مامۆستا لەبەشی فیزیای گشتی و کرداری زانكۆی راپەڕین كە بەشداربوی خولەكە بو بۆ زیاتر ئاشناکردنی بەشداربوانی پڕۆگرامەکە بە کەرتی کارەبای عێراق و هەرێمی کوردستان چەند سیمینارێکی پێشکەش کرد .
لەکۆتای پڕۆرامەکەدا لە لایەن (REC Institute of Power Management & Training (RECIPMT), Hyderabad) بڕوانامەو ڕێزلێنان بەخشرا بەبەشداربوان لەپای بەشداریکردن لەپڕۆگرامەکەدا.