وەفدێكی زانكۆی راپەڕین لەرۆژانی (14 و 15- 12 -2022) بەشداریانکرد لەۆێرکشۆپێکی هاوبەشی نێوان کونسوڵخانەی بەریتانیاو وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و بەشێک لەزانکۆکانی عێراق،
لەوێركشۆپەكەدا كە بەڕێز (د. هاوڕاز قادر) راگری كۆلێژی پەوەردە و بەڕێز (د. خوناو سلێمان) یاریدەدەری راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین بەشداربون، تایبەت بوو بەیەکخستنەوەو پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندنی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەو پەروەردەی بنەرەتی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.