ئەمڕۆ (18 – 12 - 2022) بەشی عەرەبی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، سیمپۆزیۆمێكی بەناونیشانی (اللسانیات بین الاصالة و الحداثة) رێكخست.
لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز (م. نور سالم) پێشكەشكرا، و وتاری راگرایەتی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. ساكار محمد) راگری كۆلێژ پێشكەشكرا.
لەپانێلێكیشدا سێ سیمیناری زانستی پێشكەشی ئامادەبوان كرا، كە پانێلەكە لەلایەن بەڕێز (م. نور سالم) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەكەم لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. ابراهیم عبدالرحمن محمد) بەناونیشانی (مظاهر بناء النص في القرأن الكریم) پێشكەشكرا، و سیمیناری دوەم بەناونیشانی (المدارس اللسانیة الغربیة – الاسس و المبادی) لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. رێبوار عبداللە خطاب) پێشكەشكرا، سیمیناری كۆتایی و سێیەم لەلایەن بەڕێز (د. علاء صبري دحام) بەناونیشانی (اللسانیات حلقة الوصل بین الماضي و الحاضر و المستقبل) پێشكەشكرا.
سیمپۆزیۆمەكە بەگفتوگۆی بەشداربوان كۆتایی بەكارەكانی هێنراو لەكۆتاییشدا بڕوانامەی بەشداربون بەپێشكەشكارانی سیمینارەكان بەخشرا.