University of Raparin Logo

ژمارەیەک مامۆستای زانكۆی راپەڕین فەرمانی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستیان پێبەخشرا

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی دووشەممە ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆ، لە رێورەسمێكدا فەرمانی زانكۆیی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی پڕۆفیسۆری یاریدەدەری بەخشی بە بەڕێزان (د.هاوڕاز قادر حمە ، د.همزە حسین حمە ، د.رسول ئیبراهیم رسوڵ ).

بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی ئەم مامۆستا بەڕێزانە لەدوای تەواوكردنی رێكارەكانی لیژنەی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی زانكۆی راپەڕین دێت، كە لەماوەی رابردوودا بەپێی رێنماییەكان ماوەی یاساییان تەواوكردوەو توێژینەوەكانی لەقۆناغی هەڵسەنگاندن پەسەندكراون و لەلایەن ئەنجومەنی زانكۆشەوە پەسەندكردنیان بۆ كراوە .