University of Raparin Logo

سیمپۆزیۆمێک دەربارەی ڕەنگدانەوەی شەوی یەڵدا لە ئەدەب و کلتوری کوردیدا بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. ساکار محمد حسن) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت سیمپۆزیومێکی لەژێر ناونیشانی (ڕەنگدانەوەی شەوی یەڵدا لە ئەدەب و کلتوری کوردیدا) ڕێکخست.

سەرەتا مامۆستا زانیار زیاد وتاری دەستپێکی سیمپۆزیۆمی پێشکەشکرد، پاشان (پ.ی.د. ساکار محمد حسن) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وتاری ڕاگرایەتی کۆلێژی پێشکەشکرد، تیایدا وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبوان، ئاماژەی بە گرنگی سازدانی چالاکییە ئەدەبییەکان لە زانکۆدا کرد، هەروەک وتیشی: ئەرکی زانکۆیە وەک دامەزراوەیەکی باڵای مەعریفی لەڕێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەی ئەدەبی و زمانەوانی کە شوناس و کلتوری نەتەوەکەمان بە نەوەکانی ئێستا و داهاتوو بگەیەنێت.
پاشان چالاکییەکە دەستیپێکرد، پانێڵی سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن (پ.ی.د. صافیە محمد احمد) سەرپەرشتیکرا، تیایدا سێ سیمینار دەربارەی شەوی یەڵدا و ڕەنگدانەوەی لە دەقە شیعرییەکاندا لەلایەن توێژەرانی بواری ئەدەب و کلتوری کوردی پێشکەشکران، یەکەم سیمینار لەلایەن (پ.د. عوسمان دەشتی) دەربارەی "لەبارەی شەوی یەڵداوە -ناساندن و خستنەڕووی لە چەند نمونەیەکی شیعریدا " پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری دووەم لەلایەن (پ.د. پەخشان سابیر حەمەد) دەربارەی" شەوی یەڵدا و دەلالەتەکانی لەنێوان شیعری دێرین و هاوچەرخی کوردیدا" پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری سێیەم و کۆتایی لەلایەن (م.ی. هاوکار قادر ڕسول) دەربارەی " شەو وەک کەرەستەیەکی فرە واتا لە شیعردا " پێشکەشکرا.
بە دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداربون و گفتوگۆ و سەرنجی ئامادەبوان لەسەر کۆی تەوەر و باسەکان کۆتایی بەکارەکانی سیمپۆزیۆمەکە هات .