ئەمڕۆ سێشەممە (20– 12 – 2022) لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆی راپەڕین، كۆڕی شیعری و ناساندنی كتێب بۆ شاعیری لاو شاباز عوزێری رێكخرا.
كۆڕەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین لەكاتژمێر (1 بۆ 2)ی پاشنیوەڕۆ و (4 بۆ 5)ی ئێوارارە بەسپۆنسەری بۆردی گەنجانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێكخرابو.
لەسەرەتای كۆڕەكاندا كورتەیەكی دەربارەی كتێبی (باش نیم) بۆ ئامادەبوان خستەڕو، و دواتریش چەندین پارچە شیعری پێشكەشی ئامادەبوان كرد.