بەبۆنەی شەوی یەڵدا، وەک درێژترین شەوی ساڵ و، هاوکات وەک ئەرکێکی زانکۆ بۆ گرنگیدان بە بواری ئەدەب و هونەر، بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ کۆڕێکی شیعر خوێندنەوەی رێکخست.
بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. هاوڕاز قادر حمە) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژەکە، بەبۆنەی شەوی یەڵدا چەند چالاکییەک بەڕێوەچوون، تیایدا گروپێک لە خوێندکارانی بەشی کوردی بەسەرپەرشتی(م.ڕێباز محمد امین) کۆڕێکی شیعر خوێندنەوەیان بۆ هەریەک لە بەڕێزان: (م.مستافا سەیدمینە) و (م.محمد عمر) و (م.ئەیوب مەولان) و ( هاوکار قادر) ڕێکخست، لەکۆڕەکەدا چەندین تێکستی شیعری لەلایەن شاعیرانی بەشداربوو پێشکەشی ئامادەبوان کرا.