University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین، کتێبێکی زانستی بڵاوکردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین، کتێبێکی زانستی لە بواری فەلسەفە و مێژووی ئایینی زەردەشتی چاپ و بڵاوکردەوە.

پ.د.عماد عبدالقادر محمد سعید، مامۆستای بەشی مێژوو لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، کتێبێکی زانستی بەزمانی عەرەبی و بە ناونیشانی (لمحات من تأریخ و فلسفة الدیانة الزرادشتیة) بڵاوکردەوە.
پرۆفیسۆر دکتۆر عماد عبدالقادر مامۆستای بەشی مێژوو بەماڵپەڕی زانکۆی ڕاگەیاند: لەم پەرتووکەدا تیشکی خستووەتە سەر فەلسەفە و میژووی ئایینی زەردەشتی کە پەیوەستە بە مێژووی کوردستانی کۆن، گوتیشی کتێبەکە دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی زانستی بۆ خوێندکارانی زانکۆ و توێژانی بواری مێژوو .