ئەمڕۆ چوار شەممە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەڕێزان(پ.ی.د. هەژار قادر) یاریدەدەر سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.ی.د. پێشەوا حمید) یاریدەدەر سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بەڕێز(پ.ی.د. ئاراس عبدالرحمن مصطفی) ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان ، یاری کۆتایی خولی تێنسی سەرمێزی کوڕان و کچانی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری بۆ خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخرابوو، یاری کۆتایی خولە کەش بۆ کچان لە نێوان (سەناریا محمود) و (ساڕێژ احمد)ی خوێندکاری بەشی جوگرافیا بەڕێوەچوو، ئەنجامی یارییەکەش لە بەرژەوەندی سەناریا محمود کۆتایی هات و نازناوی خولەکەی بەدەستهێنا.
هەروەها یاری کۆتایی خولەکە بۆ کوران لە نێوان (ڕەها محمد) لە بەشی جوگرافیا و (پەیوەند شێرکۆ) لە بەشی کیمیا بەڕێوەچوو، لەم یارییەدا (ڕەها محمد) خوێندکاری بەشی جوگرافیا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا .
جێی ئاماژەیە، لە خولەکەدا (٣٠) خوێندکار لە کوڕان و کچانی بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداربوون، یارییەکانی خولەکە بەشێوازی دوو دۆڕان بۆ دەرەوە بەڕێوەچوون.