ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١-١٢-٢٠٢٢، له هۆڵی پێشەوا قازی محمد لە كۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی نامەی ماسته‌ری خوێندكاری خوێندنی باڵا ( محمدامین علی محمدامین) لە به‌شی زمانی عەرەبی-زمان، به‌ناونیشانی (التوازي في شعر الغزل في العصر الاموي ) بەڕێوەچوو.
له‌كۆتایی گفتوگۆیه‌كه‌دا، ماسته‌رنامەكە له‌لایه‌ن ئەندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆوە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
١- پ.د. محمد سالم سعداللە - زانکۆی موصل / سەرۆکی لیژنە.
٢- پ.د. هێرش محمد امین - زانکۆی سلێمانی/ئەندامی لیژنە.
٣- پ.د. هشیار زکی حسن - زانکۆی کۆیە/ئەندامی لیژنە.
٤- پ.د. صالح ملا عزیز - زانکۆی سەلاحەدین/ ئەندام و سەرپەرشتار.