ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی کانونی یەکەمی٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەڕێز(پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و بەڕێز(د.هاوڕاز قادر حمە) ڕاگری کۆلێژی پەروەرودە و بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژەکە، سەرۆکایەتی بەشی زمارنی ئینگلیزی دیبەیتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی بەشەکە له خوێندنی (بەیانیان و ئێواران ) ڕێکخست.
لە دیبەتەکەدا چەندین تەوەری زانستی لەلایەن خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی پێشکەشی ئامادەبووان کرا، لە کۆتاییشدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بڕوانامەی بەشداربوونیان بە خوێندکاران بەخشی.