University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین خولی هەشتەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

خولی هەشتەمی پێداگۆجی

مەرج و ڕێنماییەکانی بەشداریکردن
1- خولەکە لە ناو کامپەس بەڕێوەدەچێت.
2- ماوەی خولەکە (6) شەش مانگ و هەفتەی (2) ڕۆژ بە شێوەی تیۆری و ڕووبەڕوو و (2) ڕۆژ بەشێوەی پڕاکتیکی دەبێت.

3- بەشداربوو مەرجە هەڵگری بڕوانامەی (ماستەر یان دکتۆرا)ی ئەکادیمی بێت لە یەکێک لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ناوەوە یان دەرەوەی هەڕێمی کوردستان. لە حاڵەتێکدا ئەگەر بڕوانامەی لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات بە دەست هێنابوو، پێویستە بریاری یەکسانکردنی بڕوانامەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەڕێمی کوردستان بۆ دەرچووبێت، یان پشتگیری نوسراو لە وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بهێنێت کە مامەڵەی یەکسانکردنی بڕوانامەکەی لە پرۆسەدایە. ئلەم حاڵەتەدا، تاوەکو بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامەکەی لە وەزارەت بۆ بەشداربووی خول دەرنەچێت یان ئەگەر بڕوانامەکەی بە ئەکادیمی هەژمارنەکرا، ئەوا بڕوانامەی خولی پێداگۆجی پێنابەخشرێت. ئەگەر خوازیار لە ناوەوەی هەرێم خوێندنەکەی تەواو کردبێت، پێویستە فەرمانی زانکۆیی بەخشینی بڕوانامەی لەلایەن زانکۆکەی بۆ دەرچووبێت، یان نامەی پشتگیری لە بەشەکەی بهێنێت کە سەرجەم پێداویستییەکانی بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی تەواو بووە.
4- مەرجە خوازیار توانستی زمانی ئینگلیزی بەلایەنی کەم (5) ی (IELTS Academic) یان نمرەی (٥٩) ی (TOEFL-IBT) یان نمرەی (٤١٤) ی (TOEFL-PBT) یاخود (٥٣) ی (Pearson Academic -PTE) هەبێت لە کاتی پرۆسەی پیشکەش کردن، یان بڕوانامەی ئاستی (Pre-Intermediate) لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی کوردستان، کە لە سەرەتای ساڵی (٢٠١٩) بە شێوازی نوێ کراوەتەوە، بە سەرکەوتوویی بەدەستهێنابێت و بڕوانامەی تەواوکردنی ئاستەکەی پێبەخشرابێت. سەبارەت بە بڕوانامەی خولی زمانی ئینگلیزی سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی کوردستان، لە لەسەرەتای ساڵی (٢٠١٩)-ەوە بە شێوازی نوێ کراوەتەوە، بۆ ماوەی (٣) ساڵ کاری پێدەکرێت. هەروەها تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی زمانی ئینگلیزی وەکو (IELTS Academic, TOEFL IBT, TOEFL PBT, Pearson Academic) بۆ ماوەی (٣) ساڵ ، لەسەر بنەمای ڕێکەوتی تاقیکردنەوە، کاریان پێدەکرێت بە مەرجێک ئەو بڕوانامانەی کە ماوەی دوو ساڵیان بەسەردا تێپەڕیوە پێشووتر ڕاست و دروستی بۆ بڕوانامەکانیان لە زانکۆکان ئەنجامدرابێت.
٥- بۆ ناونووسین، تکایە ئەم فۆڕمە پڕ بکەوە. ناونووسین لە ڕێکەوتی (21-12-٢٠٢٢) دەستپێدەکات و تاوەکو (31-12-2022) بەردەوام دەبێت.
فۆڕمی ناونووسین:
https://forms.gle/Ciske6foSutqrxSa9