University of Raparin Logo

سە‌نتە‌ری گە‌شە‌پێدان بۆ كار یانە‌ی ھونە‌ری(Art Club) رادە‌گە‌یە‌نێت

چاپکردن ئیمەیڵ

سە‌نتە‌ری گە‌شە‌پێدان بۆ كار یانە‌ی ھونە‌ری خوێندكاران رادە‌گە‌یە‌نێت

لە‌درێژە‌ی كارو چالاكیە‌كانی سە‌نتە‌ری گە‌شە‌پێدان بۆ كار لەزانكۆی راپەڕین لە‌پرۆژە‌ی یانە‌كان یانە‌ی(Art Club) رادە‌گە‌یە‌نێت، كە لە‌لایە‌ن كۆمە‌لێك خوێندكاری بە‌شی باخچە‌ی ساوایان بە‌رێوە‌دە‌برێت، لەچالاكیەكانی ئەم یانەیەدا زیاتر كار دەكرێت لەسەر گەشەپێدانی توانستی هونەری خوێندكاران و لەداهاتوودا لەشێوەی خول و چالاكی هەمەجۆردا خوێندكاران چالاكی ئەنجام دەدەن.
لەگەڵ راگەیاندنی دامەزراندنیدا، یانەی هونەری خوێندكاران لەسەنتەری كار یەكەمین چالاكی خۆی رادەگەیەنێت كە كردنەوەی خولی فێربوون و چۆنێتی دروستكردنی وێنە‌ و تابلۆیە (وێنە‌ كێشان)‌ بە‌سە‌رپە‌رشتی مامۆستای شێوە‌كار (ھۆشمە‌ند مۆفق محمد) كە ناوبراو ئە‌زمونێكی زۆری ھە‌یە‌ لەبواری وێنە‌كێشانداو بە‌شداری چە‌ندین چالاكی جۆراو جۆری لە‌ناوخۆی ھە‌رێمی كوردستاندا كردوە‌.
تێبینی: تە‌نھا (٤٠) خوێندكار لەخولەكەدا وەردەگیرێن و لە‌رێی ئە‌م گووگڵ فۆرمە‌ی خوارە‌وە‌ پێویستە‌ بە‌ئیمە‌یلی زانكۆ خۆتان تۆمار بكە‌ن.

https://forms.gle/1B3JjAAwMqHoqQy2A