مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی لەگۆڤارێكی نێودەوڵەتی بەناونیشانی (Investigative case study on gynecological psychological problems in Raparin area) بڵاوكردەوە.
د. رووخسار محمد عمر، سەرۆكی بەشی باخچەی ساوایان لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی ڕاپەڕین، بەهاوبەشی لەگەڵ چەند توێژەرێكی دیكە، تازەترین توێژینەوەی خۆیان لەگۆڤاری (International Journal of Healthcare Management) دەربارەی دەرخستنی ئەو هۆکارانەی کە کاردەکەنە سەر ژنان پەنا ببەنەبەر چارەسەری نەریتی (تقلیدی) لەدەڤەری ڕاپەڕین. هەروەها لەتوێژینەوەكەدا هەوڵدراوە ئەو دەرمانە کوردەواریانەو پێکهاتەکانیان ڕوونبکرێنەوە کە چارەسەرسازی کورد بەکاری دەهێنن بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لەنەخۆشیەکانی ژنان. توێژینەوەکە دەریخستوە کە یەکێک لەهۆکارەکانی ئەوەی کە بۆچی ژنان سەردانی چارەسەرسازی کوردەواری دەکەن دەگەڕێتەوە بۆ بیرو باوەڕیان بەئەزموونی ژنانی پێش خۆیان کە سودێکی زۆریان لەو چارەسەرانە وەرگرتوە.
گۆڤاری (International Journal of Healthcare Managementلەچارەگی یەكەمی گۆڤارەكانی سیماگۆدایە، و لەدامەزراوە زانستیە نێودەوڵەتییەكانی كلاریڤەیت و سكۆپەس ئیندێكس كراوە.