University of Raparin Logo

پێشبڕکێی زانستی نێوان خوێندکارانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و زانستە مرۆڤایەتییەکان بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. پێشەوا حمید عبداللە) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاگەیاندن و چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین و بە سپۆنسەری دامەزراوەی پەروەردەیی فام لە شاری ڕانیە، لە چوارچێوەی پرۆژەی یانەکان (Club Projects) پێشبڕکێی زانستی لە یانەی (هەگبەی زانیاری) لەنێوان خوێندکارانی هەردوو کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و زانستە مرۆڤایەتیەکان ڕێکخست . چالاکییەکە بە شێوازی پرسیار و وەڵام بەڕێوەچوو، چەندین پرسیاری زانستی لەلایەن دەستەی دادوەرانی پێشبڕکێ ئاراستەی خوێندکارانی هەروو کۆلێژ کرا، لە ئەنجامدا خوێندکارانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان توانیان بە جیاوازی خاڵ ئاستی زاستی خۆیان بسەلمێنن و ئەنجامی پێشبڕکێکە ببەنەوە. ئامانج لە پرۆژەی یانەکان، گەشەپێدانی زیاترە بە توانای مەعریفی و کارامەیی و لێهاتووییەکانی خوێندکارانی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ لە ژینگەی دەرەوەی کڵاسدا.