University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی پێنچ شەممە ٥ ی کانوونی دووەم ٢٠٢۳، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (هونەر محمدامین ابراهیم) لە بواری کارگێڕی و، فەرمانبەر لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
توێژینەوەی ماستەرنامەکە بە ناونیشانی (دور التسويق الريادي في تعزيز فاعلية القرارات الاستراتيجية) ئەنجامدرابوو.

دوای گفتوگۆ و گەنگەشەی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وڵامدانەوەی گشت سەرنج و پرسیارەکان لەلایەن خوێندکاری ناوبراو، لیژنەکە مافی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەریان بە خوێندکار (هونەر محمدامین ابراهیم) بەخشی .

لیژنەی گفتوگۆ پێکھاتبوو لە بەڕێزان:
۱. پ.ی.د میهڤان شریف یوسف / سەڕۆکی لیژنە / زانکۆی زاخۆ.
۲.پ.ی.د ئاڤا عمر فتاح / ئەندام / زانکۆی سلێیمانی.
۳. پ.ی.د شەیما عصمت محمد / ئەندام / زانکۆی صلاح الدین.
٤. پ.د مهابات نوری عبداللە / ئەندام و سەرپەرشت/ زانکۆی صلاح الدین.