پڕۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە خۆشحاڵییەوە پێشبڕکێی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ پرۆگرامی ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی بۆ سەنتەری ویڵسن ڕادەگەیەنێت. پڕۆگرامەکە دەرفەت دەدات بە ڕۆژنامەنووسێکی عەرەب، یان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاخود باکووری ئەفریقا کە هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی ٣ مانگ لە سەنتەری وودرو ویلسۆن، لە واشنتۆن دی سی نیشتەجێ بێت بەمەبەستی نوسین و لێکوڵینەوە سیاسیەکان. مەرجەکان و شایستەبوون • ئەم پێشبڕکێیە کراوەیە بۆ ئافەتان و پیاوان کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان باکووری ئەفریقا لە میدیا عەرەبیەکاندا کاردەکەن. • پێویستە کاندید لە ئێستادا وەک پەیامنێر یان نوسەر یان پەخشکار کار بکات. • پێویستە پێشکەشکار بەلایەنی کەمەوە پێنج ساڵ ئەزموونی پیشەیی هەبێت و بتوانێت بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی قسە بکات و توانای نوسینی هەبێت بە هەردوو زمانەکە. • سەنتەرەکە هاوکار دەبێت لە پرۆسەی وەرگرتنی ڤیزا دا. دوا بەروار بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: ١٥/١/٢٠٢٣ زانیاری زیاتر و شێوازی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداریکردن لەم بەستەرەی خوارەوە دا بەردەستە: https://www.wilsoncenter.org/opportunity/visiting-arab-journalist-program