ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ پێشوازیان کرد لە بەڕێز سوبحاش کاین کونسوڵی گشتی هیندستان لە هەرێمی کوردستان و دێڤێندرا کومار جێگری سەرۆک کونسوڵ و وەفدێکی یاوەری .
دواتر کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین و وەفدی میوان بەڕێوەچوو، تیایدا گفتوگۆ و گەنگەشەی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆکانی وڵاتی هیندستان کرا، بەڕێز کونسوڵی گشتی هیندستان جەختیکردەوە لەسەر هاوکاری تەواوی کونسوڵخانەکەیان بۆ زانکۆی ڕاپەڕین لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان نێوانیان و هاندانی ستافی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ بەشداریکردن لە پڕۆگرامەکانی حکومەتی هیندستان لە بواری خوێندنی باڵا، هەروەک لە ماوەی پێشوودا شەش کەس لە ستافی بەشی ئەندازیاری زانکۆ بەشداربوون لە پڕۆگرامەکانی وڵاتی هیندستان و لەئێستادا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی ژمارەی بەشداربووان زیاتر بکرێت .
پاشان بە یاوەری سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، بەڕێز سوبحاش کاین لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ ‘گۆشەی هیندی’ کردەوە، کە لەلایەن کونسوڵخانەی هیندستانەوە پێشکەش بە زانکۆی ڕاپەڕین کراوە و پێکدێت لە کۆمەڵێک سەرچاوەی زانستی لەبوارە جیاوازەکانی وڵاتی هیندستان.