ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی دکتۆرانامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (لەنجە عبدالرحمن غریب) لە بەشی زمانی کوردی بەناونیشانی (بیری ڕۆشنگەری لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ - ١٩٩٠ ) ئەنجامدرا.
دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی دکتۆرانامەکە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند، ئەندامانی لێژنەکە شیاوی هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایان بە خوێندکاری ناوبراو بەخشی.
لێژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوو:
- پ.د. هیمداد حسین بکر/زانکۆی سەڵاحەدین- سەرۆکی لیژنە.
- پ.د. فواد ڕشید محمد / زانکۆی سەڵاحەدین- ئەندامی لیژنە.
- پ.د. ابراهیم عبدالرحمن محمد/ زانکۆی گەرمیان- ئەندامی لیژنە.
- پ.ی.د. صافیە محمد احمد / زانکۆی راپەڕین- ئەندامی لیژنە.
- پ.ی.د. کەیفی احمد عبدالقادر/ زانکۆی کۆیە- ئەندامی لیژنە.
- پ.د. محمدامین عبداللە تاتانی/ زانکۆی سلێمانی- ئەندامی لیژنەو سەرپەرشتیار