University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی پێنچ شەممە ١٩ ی کانوونی دووەم ٢٠٢۳، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (زانا محمد علی) لە کۆلێژی پەرستاری لە بواری پەرستاری منداڵان، فەرمانبەر لە کۆڵێژی پەرستاری - زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.

توێژینەوەکە بە ناونیشانی (Eating Habits Affects on High School Students Acievement in Rania City ) ئەنجامدرابوو.

دوای گفتوگۆ و گەنگەشەی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وڵامدانەوەی گشت سەرنج و پرسیارەکان لەلایەن خوێندکاری ناوبراو، لیژنەکە مافی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەریان بە پلەی نایاب بە خوێندکار (زانا محمد علی) بەخشی .

لیژنەی گفتوگۆ پێکھاتبوو لەم بەڕێزانە:
۱. پ.د. سەنا حسن عبدالصاحب / سەڕۆکی لیژنە / زانکۆی ڕاپەڕین.
۲.پ.ی.د. سوهیلە محمد علی / ئەندام / زانکۆی کەرکوک.
۳. پ.ی.د. نزار ڕەمەزان عوسمان / ئەندام / زانکۆی هەولێری پزیشکی
٤. پ.ی.د. بەرزان محمد محمدامین / ئەندام و سەرپەرشتیار/ زانکۆی ڕاپەڕین.