University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک لەپسپۆری بیرکاری بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ شەممە ٢١-١-٢٠٢٣، له‌ هۆڵی چالاکییەکانی سێنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی نامەی ماسته‌ری خوێندکار(بەشدار محمود محمد) لە پسپۆڕی بیرکاری به ‌ناونیشانی

‏(Hopf Bifurcation Analysis of Some Types of Sprott Systems) بەڕێوەچوو.

ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوە لێکۆڵینەوەیە لە سەقامگیری خاڵەکانی هاوسەنگی سیستەمی Lao-Sprott، Sprott C دەستکاریکراو، Sprott E درێژکراو و Sprott CE. هەروەها لە ڕوودانی جیابوونەوەی هۆپفی سێ سیستەمی یەکەم دەکۆڵرێتەوە. بۆ لێکۆڵینەوە لە جیابوونەوەی هۆپف لە سیستەمی Lao-Sprott ، دوو تەکنیک بەکارهێنراون کە بریتین لە شێوازی شیکاری و بڕی لیاپانۆڤ. پشتڕاستکرایەوە کە بە لایەنی زۆرەوە دوو خولی سنووردار دروست دەبێت لە خاڵی ناوەڕاستەوە.
لە سیستەمی دەستکاریکراوی Sprott C، جیابوونەوەی هۆپف ڕوودەدات و جۆری جیابوونەوەی هۆپفەکەی (Subcritical)ە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی تیۆری فۆرمی ئاسایی.
سیستەمی درێژکراوی Sprott E جیابوونەوەی هۆپف نیشان دەدات و خولێکی سنووری ناجێگیر لە خاڵی ناوەڕاستەوە بە ڕێگەی یەکەم ڕێژەی لیاپونۆڤەوە جیا دەبێتەوە.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار(بەشدار محمود محمد) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر ، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی لە کارە زانستییەکانی بۆ دەخوازین.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان:

پ.د. ئازاد ئیبراهیم ئەمین/ زانکۆی سەلاحەدین/ سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د. کاوە ئەحمەد حسن/ زانکۆی سلێمانی/ ئەندا
پ.ی.د سەرباز همزە عبداللە /زانکۆی ڕاپەڕین / ئەندام
‌‎پ.ی.د. ڕزگار حاجی ساڵح / زانکۆی ڕاپەڕین/ ئەندام و سەرپەرشتیار.