University of Raparin Logo

خولی بەڕێوەبردنی كەیس لەزانكۆی راپەڕین كرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ شەممە (21 – 1 – 2023) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار بەهەماهەنگی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی راپەرین، خولێک بەناونیشانی ( بەرێوەبردنی کەیس) كردەوە.

 

خولەكە لەلایەن تیمێکی پسپۆرو راهێنراو بۆ خوێندکارانی بەشی باخچەی ساوایان و بەشی پەروەردەی دەروونزانی زانكۆی راپەڕین كراوەتەوە، خولەکە ماوەی ٩ هەفتە دەخایەنێت لەناو هەردوو کەمپەسی رانیەو قەلادزێی زانکۆی راپەرین بەرێوەدەچێت، لەخولەکەدا خوێندکاران ڕادەهێندرێن لەسەر ستانداردی پاراستنی منداڵان و هەموو هەنگاوەکانی بەرێوەبردنی کەیس لەبواری کاری کۆمەڵایەتیدا.