University of Raparin Logo

زنجیرەی سیمینارێکی پەروەردەیی بۆ خوێندکارانی کۆلێژی پەروەردە ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ شەممە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ ، بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. هاوڕاز قادر حمە) ڕاگری کۆلێژ و (م.کاوە) سەپەرشتیاری کارگێڕی پەروەرەی پشدەر و (م.محمد کریم) بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕاپەڕین، یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەی پشدەر زنجیرەی سیمینارێکی پەروەردەیی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی گشت بەشەکانی کۆلێژی پەروەردە ڕێکخست.

سیمینارەکان لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان(م. عمر محمد ابراهیم ، م. علی حمەامین محمد ، م. دڵشاد احمد رسول ، م. گوڵە ڕەزا سعید) پێشکەشکران، ئامانجی چالاکییەکە ئاشناکردنی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشەکانی کۆلێژی پەروەردە بوو بە چەند بابەتێک دەربارەی ئەنجامدانی مەشقی پراکتیکی (التطبيقات) لە خوێندنگاکان.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا، لەلایەن ڕاگری کۆلێژی پەروەردەوە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە مامۆسایانی بەشداربوو.