University of Raparin Logo

سەرۆكی زانكۆ لەگەڵ وەبەرهێنانی راپەڕین كۆبۆوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە (22 – 1 - 2023) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) بەئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. احمد محمود) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی پێشوازیكرد لە بەڕێز (شاهۆ ملا نجم) بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان لەئیدارەی ڕاپەرین و وەفدێكی یاوەری و لەكۆبونەوەیەكیان جەخت لەسەر پەیوەندی و هەماهەنگی هەردوولا كرایەوە.

لەدیدارێكیشدا سەرەتا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەخێرهاتنی بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان و وەفدی یاوەری كرد كە مەبەستی هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی سەردانی سەرۆكی زانكۆیان كرد، هەروەكچۆن بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان وێڕای پیرۆزبایی دەستبەكاربونی سەرۆكی نوێی زانكۆی راپەڕین، جەختی لەسەر گرنگی كاری پێكەوەیی و هەماهەنگی زیاتر كردەوە.