University of Raparin Logo

سەرۆكی زانكۆ لەگەڵ لیژنەی چالاكیەكانی زانكۆ كۆبۆوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە (22 – 1 - 2023) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) بەئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. پێشەوا حەمید) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و سەرۆكی لیژنەی چالاكیەكانی زانكۆ، لەگەڵ لیژنەی رێكخستنی چالاكیەكانی زانكۆی راپەڕین كۆبونەوە.

لەكۆبونەوەكەدا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەگرنگیەوە باسی لەئەرك و كارەكانی لیژنەكە كرد، بەمەبەستی باشتر رێكخستنی چالاكییەكان لەزانكۆدا، هەروەها سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكەی راسپارد كە بەمیكانیزمی گونجاو كار بۆ رێكخستنی چالاكیەكان بكرێت.
دواتریش سەرۆكی لیژنەو ئەندامانی لیژنە گفتوگۆیان دەربارەی شێوازو میكانیزمی گونجاوی رێكخستنی چالاكیەكانی زانكۆ كردو بڕیاریاندا بەپێی ئەم میكانیزمانەی پێشنیازكراون بڕیار لەسەر رێكخستنی چالاكیەكان بكرێت.