University of Raparin Logo

خولێكی وێنەكێشان لەزانكۆی راپەڕین كرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە (22 – 1 - 2023) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، یانەی (Art Club) ی سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار لەزانكۆی راپەڕین خولێكی وێنەكێشانی بۆ ژمارەیەك خوێندكار كردەوە.

لەسەرەتای خولەكەدا (م.ی. رێبین حمە اسماعیل) بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار، باسی لەناوەڕۆكی خولەكەو كارو چالاكییەكانی یانەی (Art Club) كرد، دواتر خولەكە دەستی بەكارەكانی كرد كە وانەكان لەلایەن مامۆستا (هۆشمەند موفق) بەتیۆری و پراكتیكی دەوترێنەوە.