University of Raparin Logo

کۆ‌‌‌لێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان خولێکی کشتوکاڵی بۆ سەرپەرشتیاران دەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

بەشی باخداری لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، خولێکی زانستی بۆ سەرپەرشتیارانی بوارە جیاوازەکانی کشتوکاڵ بەپێی پسپۆرییە دیاریکراوەکان دەکاتەوە .

لە چوارچێوەی خولەکەدا، ئەمرۆ یەکشەممە ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرپەرشتیارانی بواری کشتوکاڵ، بەرێز (م. بێریڤان عبدالخالق غریب) مامۆستا لە بەشی باخداری زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی دەربارەی شێوازی دامەزراندنی باخ و بەیتی پلاستیکی و پرۆژەی قارچک پێشکەشکرد و تیایدا چەندین زانیاری زانستی بەسودی بە ئامادەبووان بەخشی . جێی ئاماژەیە، خولەکە ماوەی یەک هەفتەیەک دەخایەنێت و تیایدا سەرپەرشتیارانی یەکە کشتوکاڵییەکان بە چەندین داهێنان و زانیاری کشتوکاڵی ئاشنا دەکرێن.