ئەمڕۆ دووشەممە )23/1/2023( خاتو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خاتونی یەکەمی عێراق لەنوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لەئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین کرد.
خاتو شاناز پیرۆزبایی لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین كرد بەبۆنەى دەستبەکاربوونیان و هیواى سەرکەوتنیشی بۆ خواستن لەو ئەرکە نوێیەیاندا، پشتگیری و پشتیوانی خۆشی بۆ سەرخستنی کاروبارەکانیان دەربڕی.
هەروەكچۆن رایسپاردن بەدانانی پلانی تۆکمەو ئەکادیمی، بەپشتبەستن بەسەرچاوە دارایی و مرۆییە بەردەستەکان و وەک یەک تیم کاربکەن بۆ بەرزکردنەوەى ئاستی زانستی زانکۆ و پرۆسەى خوێندن و خزمەتکردنی خوێندکاران.
خاتونی یەكەمی عێراق تیشکی خستەسەر گرنگی پێشخستنی سێکتەرى خوێندنی باڵا بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگەو پەروەردەکردن و پێگەیاندنی کادری ئەکادیمی لێهاتوو و لەپسپۆڕی جیاجیادا لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگە.
لەو دیدارەدا ئەنجومەنی زانکۆ، پوختەیەکیان لەبارەى کێشەو ئاستەنگەکان و پلانەکانیان بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە پێشکەشکرد، سوپاسى پێشوازی و پشتیوانییەکانی خاتوو شانازیشیان کرد.