ڕۆژی دوو شەممە ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، چالاکییەکی هاوبەشی زانستی لە نێوان زانکۆی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری راپەڕین ڕێکخرا، لە چالاکییەکەدا مامۆستا بکر قاسم مامۆستا لە کۆلێژی
پەروەردەی قەڵادزێ، لە ناوچەی شوێنەواری قەڵای دینکەی نورەدین سیمینارێکی پێشکەشی خوێندکارانی قوتابخانەی بنەوشان کرد، بەمەبەستی ئاشنابونیان بە مێژووی ناوچەکە و گرنگیدان و پاراستنی ناوچە شوێنەوارییەکان.