University of Raparin Logo

بڕوانامەی خولی بەكارهێنانی پرۆگرامی (SPSS) بە (٣٨) مامۆستای زانكۆ بەخشرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز (پ.ی.د. هەژار قادر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (د. ڕێبوار ئەرسەلان) ڕاگری کۆلێژی پەرستاری ، بڕوانامەی خولی بەكارهێنانی پرۆگرامی (SPSS) شیکاری داتا بە (٣٨) مامۆستای بەشداربووی خولەکە بەخشرا.

جێی ئاماژەیە، لە خولەكەدا (٣٨) مامۆستای کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداربوون، تیایدا مامۆستایان بە بەكارهێنانی پرۆگرامی (SPSS) شیكاری ئاماری ئاشناکران كە پڕۆگرامێكی شیكردنەوەی داتا و زانیارییە لەکاتی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی سودی زۆری بۆ توێژەران هەیە، هەروەک كە ماوەی سێ هەفتەی خایاند و پشووی هاویندا بەڕێوەچوو.