University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین، پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێدەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤-١-٢٠٢٣، بەئامادەبونی سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د پەیمان ئەحمەد)و (هیوا قەرەنی) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و بەڕێز (چالاک موهەندیس) بریکاری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆک شارەوانیەکانی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرە گشتیەکان و ستافی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکان، وۆرکشپۆپی گەشەپێدانی نەخشەیی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین وەک پێشکەوتوترین نەخشەی دیجیتاڵی لە کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو . لە وۆرکشۆپەکەدا مامۆستا (ئاکام عزیز عبدالرحمن) مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی بە ناونیشانی (چۆنیەتی گەشەپێدان و جێگیرکردنی داتاکان لەسەر نەخشەی گۆگڵ ماپ) پێشکەشکرد. مامۆستا "ئاکام عزیز عبدالرحمن" لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی گرنگی پەیوەست بە گەشەپێدانی نەخشەیی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بە هاوبەشی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین، بەشێوەی خۆبەخشانە ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەری هەبووە لەو دەرئەنجامانەی لەو پڕۆژەیەدا هاتوونەدی، کە نەخشەی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بووەتە پێشکەوتووترین نەخشەی دیجیتاڵی لەسەر Google Maps لە کوردستان و عێراق. دەرئەنجامە گرنگەکانی ئەو پڕۆژەیە: 1- زیادکردنی بینینی Google Street View بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستان و عێراو بۆ تەواوی سنوری شارەوانیەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین. 2- ناونان و جێگیکردنی زیاتر لە ٣٠٠٠ هەزار شەقام لە سنوری شارەوانیەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین، بڵاوکردنەوەی لە سەر نەخشەی نەخشەی Google Maps 3- جێبەجێکردنی Post Code بۆ یەکەمجار لە کوردستان و عێراق، هەروەها بەردەستبوونی لەسەر Google Maps، کارەکان تێیدا بەردەوامە 4- زیادکردنی تەواوی گوندەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لەسەر Google Maps 5- زیادکردنی ناوی سەرجەم ڕێگای گوندەکانی سنوری ئیدارەی راپەڕین 6- زیادکردنی ناونیشانی زۆربەی شوێنە گشتیەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین 7- ناونان و زیادکردنی تەواوی ڕێگا سەرەکیەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین. 8- ناونان و زیادکردنی تەواوی گەڕەکەکانی سنوری شارەوانیەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین. 9- جێبەجێکردنی ڕوپێوکاری و GIS بونیاتنانی ژێرخانێکی زانیاری پێویست لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین.