ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، بەشی یاسا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی راپەڕین، مەراسیمێکی بۆ ناساندنی کتێبی ڕۆمانی (قەلەڕەشە زەردەکەی ئۆقیانووسی سوور) ڕێکخست، کە لە نووسینی خوێندكاری قۆناغی چوارەمی بەشەکە (ئەلەند محمد ابراهیم)ە، وەک یەکەم ئەزمونی چاپکراوی خوێندکاری ناوبراو کەوتە بەردیدی خوێنەران .
جێی باسە، ئەلەند محمد لە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکەدا بەشێوەیەکی سەرەکی باسی کێشەی پەنابەرانی کورد دەکات، لەگەڵ چەندین بابەتی جیاوازی دیکە وەک دیاردەی سواڵکردن و بەرپرسیارێتی باوک لەناو خێزاندا و ڕزگاربوونی تاک لەخەمۆکی .