ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. هاوڕاز قادر حمە) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنگای ئامادەیی کوێستان لەشاری قەڵادزێ ، بەشی پەروەردە و دەروونزانی لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ سیمینارێکی بەناونیشانی (چۆن دەبیت بەتاکێکی سەرکەوتوو) ڕێکخست.
سیمینارەکە لەلایەن مامۆستا ( لیا حسن محمد) مامۆستا لە بەشی پەروەردە و دەروونزانی لە زانکۆی ڕاپەڕین پێشکەشی خوێندکارانی خوێندنگای ئامادەیی کوێستان کرا .
ئامانجی سیمینارەکە، هاندانی زیاتری خوێندکاران و بەهێزکردنی پاڵنەری خوێندن و ئاشنابوونیان بەناوەندی زانکۆ بوو، بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکانی باخداری و سامانی ئاژەڵ و تاقیگەی کۆمپیوتەر و هۆڵی کتێبخانەیان کرد.