University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ ی کانوونی دووەم ٢٠٢۳، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (سەربەست حسین عبداللە) لە بواری یاسا بەڕێوەچوو.

ناوبراو فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا لەسەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، توێژینەوەکەی بەناونیشانی ( إشكالية إثبات نسب المولودين من عناصر داعش والإيزيديات- دراسة مقارنة ) ئەنجامدابوو.
دوای گفتوگۆ و گەنگەشەی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وڵامدانەوەی گشت سەرنج و پرسیارەکان لەلایەن خوێندکاری ناوبراو، لیژنەکە مافی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەریان پێ بەخشی .
لیژنەی گفتوگۆ پێکھاتبوو لەم بەڕێزانە:
١- پ.د. جواد فقى على- زانکۆی كؤية/ سەرۆکى ليژنه.
٢- پ.د. نوزاد صديق سليمان- زانکۆی صلاح الدين/ ئەندام.
٣- پ.ی.د. بؤكان أبوبکر کریم - زانکۆی سلێمانی/ ئەندام.
٤- پ.ی.د. کمال محمد ابوبکر/ زانکۆی ڕاپەڕین/ ئەندام و سەرپەرشتیار.