University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین، خولێکی بێژەری و پێشكەشكاری بۆ خوێندكاران ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن لە زانکۆی ڕاپەڕین، خولێکی تەکنیکی (بێژەری و پێشکەشکاری) بۆ ژمارەیەک

خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخست. بەمەبەستی زیاتر هاندان و پێگەیاندنی بێژەر و پێشكەشكاری ئەکادیمی و سەركەتوو، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن لەزانكۆی راپەڕین خولێكی ئەكادیمی پێگەیاندنی بێژەری و پێشكەشكاری بۆ ژمارەیەك خوێندكار کردەوە، لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی خولەکەدا بەڕێز (پ.ی.د. ئاراز رمضان احمد) سیمینارێکی بەناونیشانی ( توانستەکانی بون بە بێژەر و پێشکەشکار ) پێشکەشکرد. جێی ئاماژەیە، خولەكە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت و لەهەر هەفتەیەكدا سێ رۆژ لەلایەن پسپۆڕانی بواری راگەیاندن و بێژەری خاوەن ئەزمون خوێندکارانی بەشداربوو بە تەکنیکی بێژەری و پێشکەشکاری ئاشنا دەکرێن، هەروەک لە خولەکەدا خوێندکاران بەشێوازی تیۆری و پراكتیكی وانەکان دەخوێنن. ئامانجی خولەکەش، پێگەیاندنی پۆلێک لە خوێندکارانە تاوەکو لە چالاكی کۆلێژ و بەشەکانی زانكۆدا ڕۆڵی بێژەری و پێشکەشکاریان پێبدرێت.