ڕۆژی دوو شەممە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، لە چوارچێوەی چالاکییەکی پەروەردەییدا، کە لەلایەن لقی ڕاپەرینی یەکێتی ژنانی کوردستان بۆ مامۆستایان و دایک و باوکی منداڵانی باخچەی ساوایانی شنەی حکومی لە رانیە ڕێکخرابوو، سیمینارێک لەلایەن (د. روخسار محمد عومەر) سەرۆکی بەشی باخچەی منداڵان لە زانکۆی ڕاپەرین بەناونیشانی (کاریگەرییەکانی توندوتیژی خێزانی بەرامبەر بە منداڵان و چۆنیەتی پەروەردەیەکی دروست) پێشکەش کرا.
لە سیمینارەکەدا، د. ڕوخسار محمد باسی لە کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی توندوتیژی خێزانی لەسەر داهاتووی منداڵان کرد، هەروەک باسی لە ڕێکار و تایبەتمەندییەکانی چۆنیەتی پەروەردەیەکی دروستی منداڵان کرد لەلایەن دایکان و باوکانەوە.