بەپێی یەکەمین وەشانی ئەمساڵی (٢٠٢٣)ی ڕیزبەندی وێبۆمێتریكس بۆ زانكۆكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و جیهان، زانكۆی ڕاپەڕین ئاستێكی باڵاو پێوانەیی لەڕیزبەندی زانكۆكان بەدەستهێناوەو لەگەشە و بەرەوپێشچون بەردەوامە بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو.
بەپێی یەکەمین وەشانی ئەمساڵی (٢٠٢٣)ی ڕیزبەندی وێبۆمێتریكس کە ڕاگەیندراوە، زانكۆی ڕاپەڕین پلەی (٩) هەمین زانکۆی لەسەر ئاستی زانكۆ حكومییەکانی هەرێمی کوردستان و پلەی (١٦)هەمین زانكۆی لەنێوان زانكۆ حكومی و ناحکومییەکانی هەرێمی كوردستان و پلەی (٤٠) هەمین ئاست بەرزترین زانكۆیی لە کۆی (١٢٢) زانکۆ لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە. هەروەها بەپێی هەمان ڕیزبەندی لەسەر ئاستی جیهان زانكۆی ڕاپەڕین پلەبەندی (٤٧٨٠)ی وەرگرتووە لە کۆی (٣١٠٠٠) زانکۆی جیهاندا.
لەكاتێكدا لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەپێی ڕیزبەندی وێبۆمێتریكس بۆ زانكۆكان لەسەر ئاستی جیهان، زانكۆی ڕاپەڕین بەردەوام لەگەشەی زانستیدابووەو بەپێی داتا بڵاوكراوەكانی وێبۆمێتریكس بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
بەو بۆنەیەوە، بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕینەوە، پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانكۆمان دەكەین، و رێزو سوپاس و پێزانینی سەرۆكایەتی زانكۆ ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان فەرمانبەرانمان دەكەین، كە ڕۆڵ و كاریگەرییان هەبووە لەبەرەو پێشبردنی زانكۆی ڕاپەڕین و چونەوە پێشەوەی پلەبەندی ڕیزبەندی زانكۆمان لەڕیزبەندی وێبۆمێتریكس لە یەکەمین وەشانی ساڵی (٢٠٢٣)دا.هەروەها زانکۆی ڕاپەڕین کاردەکات تا لەداهاتودا بتوانێت لەڕیزبەندیە نێودەوڵەتیەكانی دیكەشدا ئاستی باش و بەرزتر تۆمار بکات.