ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٣، لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆ، لە ڕێورەسمێكدا فەرمانی زانكۆیی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بە بەڕێز ( د. کمال سمایل محمد(بەخشراو فرمانی بەرزكردنەوەی ناونیشانی مامۆستاش بەبەڕێزان ( م. خدر عبداللە خدر ، م. ڕێبین حسن ابراهیم) بەخشرا.
بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی ئەم مامۆستا بەڕێزانە لەدوای تەواوكردنی رێكارەكانی لیژنەی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی زانكۆی راپەڕین دێت، كە لەماوەی رابردوودا بەپێی رێنماییەكان ماوەی یاساییان تەواوكردوەو توێژینەوەكانی لەقۆناغی هەڵسەنگاندن پەسەندكراون و لەلایەن ئەنجومەنی زانكۆشەوە پەسەندكردنیان بۆ كراوە .