University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری دیدارێکی زانستی دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

لە چوارچێوەی چالاکییەکی زانستیدا کە ڕێکخراوی گەنجانی ڕاپەڕین بەناونیشانی (دیداری چارەسەر و ھیوا) ڕێکیخستبوو.

لەدیدارەکەدا، بەڕێز (د.هەژار قادر ابراهیم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بە پێشکەشکردنی سیمینارێک بەشداری لە پانێڵی بەرەنگاربوونەوە ماددەی ھۆشبەرەکاندا کرد.
لە دیدارەکەدا دوو پانێڵ بەڕێوەچوون، پانێڵی یەکەم لەژێرناونیشانی (بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەرەکان) بەڕێوەچوو، دواتر پانێڵی دووەمی دیدارەکە بەناونیشانی (چۆنیەتی بوژانەوەی کەرتی ئابوری سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین) بەڕێوەچوو.
هەروەک ئامانجی دیدارەکە، دۆزینەوەی ڕێگە چارەی زانستییانە بوو بۆ کێشەکانی بەردەم بەرەنگاربوونەوە ماددە ھۆشبەرەکان، هەروەها چۆنیەتی گەشەپێدان و بوژاندنەوەی کەرتی ئابوری سنورەکە لە ڕووی زانستییەوە ئامانجێکی دیکەی چالاکییەکە بوو .